لە چین ئاژەڵەکان کۆپی دەکرێن

هەواڵ / زانست :: 06/09/2019‌ :: 208‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


لە تاقیکردنەوەیەکی زانستیدا کۆمپانیایەک لە پەکین-ی پایتەختی چین سەرکەوتوو بوو لە لەبەرگرتنەوەی پشیلەیەک و هەنگاوی داهاتوویان لەبەرگرتنەوەی پاندا و ئەو بوونەوەرانەیە کە لەژێر مەترسی لەناوچووندان.

 
پاش حەوت مانگ لە مردنی پشیلەیەک بەناوی (سوم)، خاوەنەکەی پشیلەیەکی رەساسی و سپی لە کۆمپانیاکە دەستکەوت.

خاوەنی پشیلەکە کوڕێکی چینی تەمەن 23 ساڵە و دەڵێت: "رێژەی لەیەکچوونی پشیلەکە 90%یە و ئاواتەخوازە کەسایەتی ئەم پشیلە نوێیەی هاوشێوەی (سوم) بێت.

سوم یەکەم پشیلەیە کۆمپانیای (شینوجین) لە بەری بگرێتەوە و پێشر لەساڵی 2017 دا نزیکەی 40 سەگیان کۆپیکردووە.

ئەو کەسانەی ئاژەڵە ماڵییەکانیان لەدەستدەدەن، بڕی 330 هەزار یوان (53 هەزار دۆلار) بۆ لەبەرگرتنەوەی سەگێک و 250 هەزار یوان (35 هەزار دۆلار) بۆ پشیلەیەک خەرج دەکەن.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure