جیهان بەکورتی: پزیشکێک هاوڕێکەی کوشت و جەستەی پارچە پارچە کرد و سوتاندی

هەواڵ / جیهان :: 05/09/2019‌ :: 5931‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئەلمیجهەر - پزیشکێک هاوڕێکەی کوشت و جەستەی پارچە پارچە کرد و سوتاندی

تاوانێکی قێزەون کۆمەڵگەی ئوردنی و فەڵەستینی هەژاند، تیایدا پزیشکێکی رێکخراوی مانگی سووری فەڵەستینی لەبەر بڕێک پارە بە ترسناکترین شێوە هاوڕێکەی کوشت، دەوترێت قوبانییەکە یارمەتی گەشتکردنی 50 حاجی داوە و بڕێک پارەی دەستکەوتووە و هاورێکەی چاوی بڕیوەتە پارەکە، هەر بۆیە بانگهێشتی کردووە بۆ شوقەکەی و بە دەرمان سڕی کردووە و سەری لێ کردووەتەوە، لێرەشدا نەوەستاوە بەڵکو لاشەکەی کردووە بە سێ بەشەوە و لەناو مادەیەکی کیمیایی بەهێزدا تواندوویەتیەوە و پاش بچوکبوونەوەی لاشەکە لە جانتایەکدا بردوویەتیە شوێنێکی چۆڵ و دووبارە سووتاندویەتیەوە تاکو بووە بە خەڵوز و لە شوێنێکی چۆڵ ناشتوویەتی، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا وردەکاری تاوانەکە ئاشکرابووە و پۆلیس دەستگیری کرد.


سەدا ئەلبەلەد - لە هیندستان کارگەیەکی دروستکردنی یاری ئاگرین تەقیەوە و 22 کەس بەهۆیەوە مردن
دوێنێ چوارشەممە لە هیندستان کارگەیەکی دروستکردنی یاری ئاگرین تەقیەوە و بەهۆیەوە 22 کەس کوژران و 15 کەسیش بریندار بوون، بەهۆی تەقینەوەکەوە کارگە سێ قاتییەکە رووخا و زیانێکی زۆر بە بیناکانی چواردەوریشی گەیشت.


حورە - سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی:نەسڕوڵا دوای ئاگربەستی لێکردین
رۆژی دووشەممە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵا لە رێگەی نامەیەکەوە داوای ئاگربەستی کردووە لە باشووری لوبناندا.


ئەخبار ئەلئان - فرەنسا داوا لە ئێران دەکات باپەند بێت بە بڕگەکانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە
فرەنسا داوای لە ئێران کرد باپەندی هەموو بڕگەکانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بێت، ئەمەش پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران ئاشکرایکرد واز لە هەموو کۆت و بەندەکان لە هەردوو بواری توێژینەوە و بەرەو پێشبردنی ئەتۆمی دەهێنێت.


ئەخبار 24 - دووبارە جۆنسن لە ئەنجومەنی گشتی شکستی هێنایەوە، چونکە داواکارییەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنیکی گشتی رەتکرایەوە
بۆ دووەمجار بۆریس جۆنسن-ی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ئەنجومەنی گشتیدا شکستی هێنا پاش ئەوەی پەرلەمانتارەکان داواکەیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی داهاتوودا رەتکردەوە.


ئەلبەیان - وای فای بێ بەرامبەر لەناو تاکسییەکانی دوبەی
دەستەی رێگە و گواستنەوە دەستپێشخەرییەکیان بە ناوی TECH TAXI کرد باس لەوە دەکات خزمەتگوزاری ناو تاکسییەکانی دوبەی بکرێت بە ئەلیکترۆنی و چەندین تایبەتمەندی دیکەی وەک وای فای بێ بەرامبەر و ئاڕاستەکان لە خۆی دەگرێت، ئەمانەش لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای (کەریم).


RT - دەستبەسەرداگرتنی گەورەترین باری هیرۆیین لە مێژووی بەریتانیا بە بەهای 120 ملیۆن پاوەن
پۆلیسی بەریتانیا لە بەندەری فیلکستۆ دەستی گرت بەسەر گەورەترین باری هیرۆیینی لە مێژووی وڵاتدا کە لە نێو بارێکی خاولی و جلوبەرگدا شاردرا بووەوە.


RT - چالاکوانەکانی بواری مافی مرۆڤ لە مەغریب باس لە مەترسی "دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان" دەکەن
رێکخراوێکی مەغریبی بۆ مافی مرۆڤ باسی لە مەترسی زیادبوونی تاوانەکانی دەستدرێژی بە گشتی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ بەتایبەتی کرد و ئاماژەیان بەوەدا ئەم حاڵەتە دەستدرێژیەکی قێزەونە بۆ سەر مافی منداڵ.


تروس ئاوت - بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دەریاچە بەستووەکەی ئەلاسکا توایەوە
بەهۆی گەرمبوونی بەرگە هەوای زەوییەوە ئایسلەندا دەریاچەیەکی بەناوی ئۆکیۆکوڵ لەدەستدا و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 200 ساڵی داهاتوودا هەمان شت بەسەر دەریاچە بەستووەکانی دیکەدا بێت.


حورە - میشیگان یەکەم ویلایەتی ئەمریکییە جگەرەی ئەلیکترۆنی تامدار قەدەغە بکات
بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، حاکمی ویلایەتی میشیگان بڕیاریدا جگەرەی ئەلیکتۆنی تامدار قەدەغە بکات، چونکە ژمارەیەکی زۆر گەنج و منداڵ لە ژێر تەمەنی یاساییەوە دەیکێشن لەبەر ئەوەی تامە جیاوازەکان سەرنجیان رادەکێشێت، بەڵام ئەم یاسایە جگەرەی بێ تام ناگرێتەوە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure