سێ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1037‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

دواى ئه‌وه‌ى سێ پێشمه‌رگه‌ى هێزى زێره‌ڤانى له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ هه‌ولێرەوە بۆ دهۆك بێسه‌روشوێن بوو، باوکی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئاشکرایدەکات کوڕەکەی لەلایەن حەشدی شەعبیەوە لە موسڵ دەستگیرکراوە.


هاشم مه‌حمود كه‌شانى، باوكى میللەت کە یه‌كێكە له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌دواڕۆژی وت: "کوڕەکەم له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی پێشمه‌رگه‌ى لە هێزى زێره‌ڤانی له‌ هه‌ولێر كاتێك ویستویانە بگەڕێنەوە بۆ دهۆک، لە رێگاى نزیک شێخان رێگایان لێ تێکچووە و  به‌ره‌و موسڵ چوون و کەوتوونەتە خاڵێكى پشكنینى حه‌شدى شه‌عبى و دواتر ده‌ستگیرکراون".

وتیشی: "فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى به‌دواداچوونى بۆ رووداوه‌كه‌ى كردووه‌ و ئێمه‌یان دڵنیان كردەوه‌ كه‌ سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ زیندوون و به‌ هەڵە كه‌وتوونه‌ ده‌ست هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ موسڵ و ئێستا له‌ زینداندان و ره‌وشى ته‌ندروستیان جێگیره‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى حه‌شد ئه‌و سێ گه‌نجه‌ ئازادبکەن".

 

لەوباوەیەوە نه‌قیب هه‌كار، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانى هێزى زێره‌ڤانى به‌دواڕۆژی راگەیاند: ئه‌م سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ خاڵێكى پشكنین له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و دواتر سه‌ردانى ئه‌و خاڵى پشكنینەمان كرد و لە رێگەی جێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌واوە توانیمان ئازادیان بکەین و ئێستا له‌ رێگاى گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ دهۆک.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure