ئەمریکا لەسەر راپۆرتەکەی کەناڵی حوڕە هاتەدەنگ

هەواڵ / عێراق :: 05/09/2019‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا کەناڵی حوڕەی ئەمریکی راپۆرتێکی لەسەر گەندەڵی دامەزراوە و چەند کەسایەتیەکی ئاینی عێراق بڵاوکردەوە، ئەوەش نیگەرانی و توڕەیی ناوەند و کارەکتەرە سیاسییە عێراقییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، رۆژی سێشەممە شاندێکی باڵای ئەمریکی لە عێراق، بێبەری خۆیان لەو راپۆرتە دەربڕی.


شاندە ئەمریکییەکە بە سەرۆکایەتی دایڤید شینگەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراقدا، جەختیکردووەتەوە: ئیدارەی ئەمریکی بە چاوی رێز و پێزانینەوە دەڕوانێتە رۆڵی مەرجەعە ئاینییەکان لە عێراق لە دەستەبەرکردنی هاوسەنگی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.

بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: ئەوەی لە یەکێک لەو کەناڵانەی لەلایەن حکومەتەوە پارەدار و پاڵپشتی دەکرێت، گوزارشت لە بۆچوون و دیدگای ئیدارەی ئەمریکی ناکات.

دووپاتیان کردووەتەوە: ئەمریکا ئامادەیە پاڵپشتی سیاسی و سەربازی عێراق بکات و بەشدار بێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری و گەشەپێدانیدا.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure