نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووەكان: به‌زۆر ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ى ئاواره‌كان مه‌ترسی هه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: 04/09/2019‌ :: 137‌ جار بینراوە

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ


 مارتا رۆیدس، هه‌ماهه‌نكارى رێكخراوى كاروبارى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان له‌ عێراق نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 1600 ئاواره‌ى ناوخۆی عێراق بۆ شوێنه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاتداران بۆ داخستنى خێوه‌تگه‌ى ئاواره‌كان و ئه‌و هەنگاوە مه‌ترسی ئه‌و گروپانه‌ى زیادكردووه‌ كه‌ به‌رگرى له‌ مافى مرۆڤ ده‌كه‌ن.

وتیشى: "ده‌بێت گه‌ڕانده‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و بنه‌مایانه‌ى مافى مرۆڤ بێت كه‌ رێككه‌وتنى له‌سه‌ركراوه‌".

ئه‌و نیگه‌رانیه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاش ئه‌وه‌هات كه‌ حكومه‌تى عێراقى بڕیاریدا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانیان له‌ كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و له‌به‌رامبه‌ردا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانى له‌وه‌ ده‌ربڕى كه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌بێ ئاگاداركردانه‌وه‌ى پێشوه‌خت و پلان بووه‌.

ئا: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure