ڤیدیۆ: ئەو ژنەی وێنەی رووتی پیاوانی دەگرت دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستان :: 04/09/2019‌ :: 50088‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ڤیدیۆی دانپێدانی ژن و پیاوێكى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ژنه‌کە به‌ هاوكاری ئه‌و پیاوه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی رووتی پیاوانى گرتووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان كردووه‌.


موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسی دهۆك (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى ئابى 2019) له‌ ئەكاونتی تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "ژنه‌کە خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستانه‌، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كى له‌لایه‌ن پۆلیسى دومیز ده‌ستگیركراون".

پیاوەکەش لە دانپێدانانه‌كاندا وتویەتى: "كاتێك ئه‌م ژنه‌م ناسی، داواملێكرد كاری نه‌شیاو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامبدات و وێنه‌ی و ڤیدیۆی ئه‌وان به‌ رووتی بگرێت و بۆ منى بنێرێت، منیش په‌یوه‌ندیم به‌و كه‌سانه‌ ده‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌مان نه‌ده‌نێ وێنه‌كانیان بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌".

ژنه‌كه‌ش له‌و دانپێدانانه‌دا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌س په‌یوه‌ندیم دروستكردبوو و كاری نه‌شیاوم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداون و وێنه‌ و ڤیدیۆی ئه‌وانه‌م گرتبوو كه‌ دواتر داومه‌ته‌ ده‌ست هاوڕێكه‌م".

پێداچونه‌وه‌: هـ. ق
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure