مۆبایل مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە؟

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


لەگەڵ هاتنی تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم بۆ تۆڕی پەیوەندییەكان لەهەموو جیهاندا  مەترسی كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئەو تۆڕە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ بەرپا بوو، بۆیە هەر زوو دوای بڵاوبوونەوەی مەترسییانە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پڕ بوو لە باس و خواسی مەترسییەكان.

پێگەی سی نێت دۆت كۆم-ی تایبەت بە تەكنەلۆژیا ڕایگەیاند "سەرەڕای ئەوەی بەڵگە زانستییەكان تەئكیدی دەكەنەوە كە هیچ هۆكارێك نییە ببێتەهۆی ترس و دڵەڕاوكێ دەربارەی زیان و مەترسییەكانی ئەو تیشكانە، بەڵام زۆربەی بەكارهێنەران پێیانوایە كە تیشك و كاردانەوەكانی تۆڕەكانی ئەو مۆبایلانە زیانیان هەیە".

هەروەها پێگەكە بڵاویكردۆتەوە كە توێژینەوەی زۆری زانستی دەربارەی ئەم بابەتە  كراون و بڵاوبونەتەوە بەشێوەیەك لەلای بەكار هێنەران و پسپۆرانی تەندروستیش ئاڵۆزە و ئاماژەی بە توێژینەوەیەك كردووە كە لە گۆڤاری نیوزیلەندای پزیشكی بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئاشكراكراوە كە ئەم بابەتە زۆر ئاڵۆزە و قسەكردن لەسەر كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی مۆبایلە زیرەكەكان تەنها لە توێژینەوە ئاست نزمەكان باسدەكرێن.

مارك ئایلوود مامۆستای زانكۆی ئۆكلاند و  بەرپرسی یەكەمی توێژینەوەكە دەڵێت: "وەزارەتی تەندروستی نیوزلەندا داوای توێژینەوەیەكی سەربەخۆ و بابەتیانەی دەربارەی ئەم پرسە كردووە بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ئەو توێژینەوەیە".

لە دوایین توێژینەوەدا ئاماژە بەوە كراوە كە زانایان چەند دەیەیەكە سەرقاڵی ئەنجامدانی لێكوڵینەوەن لەسەر  كاریگەری ئەو تیشكانە لەسەر  جەستەی مرۆڤ ئەوەی تا ئێستا ئاشكرا بووە تەنها كاریگەری  بایەلۆجی لەسەر لەشی مرۆڤ هەیە و ئەو شەپۆلانە تەنها دەبنەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ریشاڵەكانی لەش.

ئەو شەپۆلانە هیچ زیانێكیان نییە، چونكە هەڵگڕی هیچ وزەیەك نین كە زیان بە ترشەڵۆكی ناوەكی بە بەكار هێنەران بگەێنێت.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure