كاركردن لەڕێگەیەكی نوێی نێوان سلێمانی-قەڵادزێ‌ دەستی پێكردووەتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: كاركردن لەدروستكردنی رێگەیەكی نوێ لەشاری سلێمانییەوە بۆ شارۆچكەی قەڵادزێ دەستی پێكردووەتەوە و بەتەواوبوونیشی كاتژمێرێك رێگەكە كەمدەكاتەوە.

ئەندازیار ئیبراهیم عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی (ئەمڕۆ 4ی ئەیلولی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: پرۆژەیەك هەیە بۆ بەستنەوەی شاری سلێمانی بە قەڵادزێوە كە بەناوچەی دۆڵبێشكدا دەڕوات و دەچێتەوە پردی وەیسە لەسەر چەمی زێی بچووك، ئەو پڕۆژەیە قیرتاوەكەی لەسەر بودجەی پترۆدۆلار دانرا، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی وەستا.

ناوبراو روونیكردەوە: ئێستا بەڵێندەرەكە ئامادەیی پیشانداوە كە بەقەرز رێگەكە تەواو بكات، چونكە قیرتاوكردنی ماوە، بۆیە لەحاڵەتی تەواوبوونی رێگەکە نێوانی سلێمانی و قەڵادزێ كە سێ كاتژمێرە، ئەوا كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure