وێنە: مەیدانی دارەکەی سلێمانی پیشەیەکی کۆن و بەردەوام

هەواڵ / گەلەری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 618‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ
فۆتۆ: حەمەسور

مەیدانی دارەکەی سلێمانی یەکێکە لە مەیدانە کۆنەکانى کڕین و فرۆشتن کە لەگەڵ بونیاتنانى سلێمانیدا دروستبووە. مەیدانەکە لەکۆندا لە سەنتەری سلێمانیدا بووە و بەهۆی فراوانبوونی شارەوە چەند جارێک شوێنەکەی گۆڕاوە و ئێستاش دەکەوێتە سەر رێگای عەربەت. 


نزیکەی 250 فرۆشیار لەم بازاڕەدا بە کڕین و فرۆشتنی دار و کەلوپەلى بیناسازییەوە خەریکن و مامەڵەی پێوەدەکەن.

شمەکى سەرەکى مەیدانەکە دارە کە لێیەوە دەگاتە شارەکانی تری کوردستان و عێراق. ئەگەرچی لەکۆندا تەنها لەناوخۆدا دارەکان بەرهەم دەهێنران، بەڵام ئێستا بە زۆریى لە وڵاتانی دراوسێوە دێت، لەگەڵ ئەوەى پێشکەوتنی بواری پیشەسازی وایکردووە بازاڕی دار روو لە کزبوون بکات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure