دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر
پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له هالك بانكه‌وه گواستراوەته‌وه بۆ هه‌ردوو وڵاتى ئیمارات و میسر، به‌رپرسێكى حكومه‌تیش ئاماژه به‌وه ده‌كات: ئه‌و گواستنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندى به پڕۆسه‌ى خێرایى و دڵنیاییه‌وه هه‌یه و هۆكارى دیكه‌ى سیاسى له پشته‌وه نییه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى دواڕۆژ، پاره‌ى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له هالك بانكى توركیاوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ بانكێكى ئیماراتى و میسرى له‌وێشه‌وه له‌ڕێگه‌ى وڵاتى ئوردنەوە ده‌خرێته سه‌ر حساب بانكیى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى عێراق و ئاڕتى بانك.
به‌پێى به دواداچوونه‌كانى دواڕۆژ، پاره‌ى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێم دواى ئه‌وه‌ى له‌ڕابوردوودا له هه‌ردوو وڵاتى ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا ده‌چووه وڵاتى توركیا و له هالك بانك داده‌نرا پاشان ده‌هاته هه‌رێمى كوردستان، له ئێستادا ئه‌و پڕۆسه‌یه گۆڕانكارى به‌سه‌رداهاتووه و پاره‌كه له‌م دوو وڵاته‌وه ده‌گاته وڵاتى ئیمارات، یاخود میسر له‌وێشه‌وه ده‌خرێته حساب بانكى حكومه‌تى هه‌رێم له ئوردون و پاشان ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
دواڕۆژ زانیویه‌تى له ئێستادا پاره‌ى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى ئاڕتى بانكه‌وه تەحویلى سه‌ر حساب بانكى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و دارایى ده‌كرێت كه له رابوردوودا له‌لایه‌ن بانكى كوردستان ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجامده‌درا، له‌م نێوه‌نده‌شدا ئاڕتى بانك كرێى ترانسفێر (گواستنه‌وه)ى پاره‌كه وه‌رده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكارى له گواستنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى بۆ به‌ر له دروستبوونى كابینه‌ى نوێ گه‌ڕانده‌وه به‌و پێیه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و پڕۆسه‌یه به دڵنیاتر و خێراتر پاره‌كه ده‌گات و حكومه‌تى عێراقیش هه‌مان شێوازى به‌كارهێناوه.
هۆكارى گواستنه‌وه‌ى پاره‌كه‌شی له بانكى كوردستانه‌وه بۆ ئاڕتى بانك بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له ئێستادا ئاڕتى بانك له‌سه‌ر ئاستى عێراق یه‌كێكە له باشترین بانكه‌كان و كرێى گواستنهوهكهشى هه‌رزانتره.
وتیشى: "له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كونسڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاسانكاربوون بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆسه‌یه".
پ: چ.ع
بڵاوکردنەوە: ئارامم غەفور