كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگرەکەی ئێران بێسه‌روشوێن بووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/09/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

راپۆرته‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن: كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئادریان 1 (گرەیس 1)، له‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 2ی ئەیلوله‌وه‌، له‌ ئاوه‌كانی سوریادا ونبووه‌. 


به‌ گوێره‌ی راپۆرتی كۆمپانیای چاودێری كه‌شتییه‌كان، كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی ئادریانی 1 كه‌ دوای 45 رۆژ لە ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ جه‌بەل تاریق ئازادكرا، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ له‌ ئاوه‌كانی سوریادا ئاماژه‌كانی كوژاندووەته‌وه‌.

ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌كاتی ئازادبوونییەوە تائێستا پێنج جار ئاڕاسته‌ى گۆڕیوه‌ و له‌ئێستادا له‌ ئاوه‌كانی سوریادایه‌ و پێده‌چێت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن بێت بۆ بەتاڵكردنەوەی باره‌كه‌ی. 

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه‌: كوژاندنه‌وه‌ی ئاماژه‌كانی كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئادریانی 1، گومانه‌كان له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌ به‌ره‌و سوریا و بەتاڵكردنی باره‌كانی زیاتر ده‌كات به‌تایبه‌ت كه‌ پێشتریش راپۆرته‌كان باسیان له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌ لە سوریا و بوونی سێ نه‌وت هه‌ڵگری دیکەی ئێرانی له‌ ناوچه‌یه‌دا كردبوو.

پ: چ.ع
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure