ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 03/09/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانى (ناوخۆ و بیانى) ده‌كات، ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، سه‌ردانى ده‌سته‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست.

ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كوردستان (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلولى 2019) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "به‌پێى بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارگێڕى و یاسایى ده‌سته‌كه‌، (118) پڕۆژه‌ى  وه‌به‌رهێنانیان له‌ گشت بواره‌كانى وه‌به‌رهێناندا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ وه‌به‌رهێنه‌رانى (ناوه‌خۆ و بیانى) ده‌كات كه‌ ئاره‌زووى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیان بكه‌ن".

ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان داواده‌كات: "سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانى شاره‌كانى (هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك) ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانى (كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزار)دا، ده‌توانن له‌ ماوه‌ى 15 رۆژدا به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ یاخود نوێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌ شاره‌كانى كوردستان".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویسته‌ دواى وه‌رگرتنى هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك، وه‌به‌رهێنه‌ر له‌ ماوه‌ى 10 رۆژدا زانیارى له‌باره‌ى دامه‌زراندنى پڕۆژه‌ و دۆسیه‌ى پڕۆژه‌ى ده‌ستپێكراو بۆ ده‌سته‌كه‌مان به‌رزبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌یش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین و شه‌فافیى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان".

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە