ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌ پێنج بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 03/09/2019‌ :: 85‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

زاڵمای خه‌لیلزاد نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان پابه‌ندبێت به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی ئاشتی نێوانیان، ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی 135 رۆژدا هێزه‌كانی له‌ پێنج بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان داوای له‌ زه‌ڵمای خه‌لیلزاد نێرده‌ی ئه‌مریكا كرد ورده‌كاری ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی وڵاته‌كه‌ی روونبكاته‌وه‌.
 
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان هێرشنه‌كاته‌سه‌ر ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناو خاكى ئه‌فغانستان ‌و له‌به‌رامبه‌ردا واشنتن هێزه‌كانی له‌ پێنج بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌و وڵاته‌ ده‌كشێنێته‌وه‌.

وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌
پێداچونه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure