جیهان به‌كورتى: ئه‌و ژن و مێرده‌ى به‌ به‌رچاوى منداڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌ر گولـله‌ دران

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 56893‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

نیو تورك پۆست – ورده‌كاریى رووداوى ئه‌و ژن و مێرده‌ى به‌ به‌رچاوى منداڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌ر گولله‌ دران
له‌ شارى غازى عه‌نتاب له‌ باشورى توركیا، ژن و مێردێك به‌ به‌رچاوى منداڵه‌كانیانه‌وه‌ ده‌درێنه‌به‌ر ده‌ستڕێژى گولله‌ و ده‌كوژرێن، به‌پێى سایتى نیو تورك پۆست، ئێرسین ئۆزنیشاسته‌جى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و دوو منداڵه‌كه‌ى له‌ پاركێكى شارى غازى عه‌نتاب دانیشتوون و به‌ده‌نگى به‌رز گۆرانییان لێداوه‌، پیاوێك به‌ناوى ئه‌حمه‌د شه‌تینكه‌یه‌ كه‌ له‌ولایانه‌وه‌ بووه‌ چووه‌ بۆلایان و له‌سه‌ر ده‌نگى به‌رزى گۆرانییه‌كه‌ بووه‌ به‌ ده‌مه‌بۆڵه‌یان و له‌ئه‌نجامدا ده‌مانچه‌ى ده‌رهێناوه‌ به‌به‌رچاوى دوو منداڵه‌كانیانه‌وه‌ ئێرسینى كوشتووه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ى بریندار كردووه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ى ئێرسین گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى نزیك و له‌مردن رزگارى بووه‌، به‌ڵام ئێرسین هه‌رله‌ پاركه‌كه‌دا گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


ئه‌لبه‌یان – باڵیۆزى رووسیا له‌ میسر به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ كۆچى دوایى كرد

(رۆژى دووشه‌ممه‌ 2ى ئه‌یلولى 2019) وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند: سێرگى كیرپیچینكۆ باڵیۆزى رووسیا له‌ میسر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى قاهیره‌ له‌ ته‌مه‌نى 68 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد. 


ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ – ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كابول رویدا 
(شه‌وى دووشه‌ممه‌ 2ى ئابى 2019) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستى كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان روویدا و له‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كاتى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنى راسته‌وخۆى زه‌ڵماى خه‌لیلزاد نیرده‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ئه‌فغانى روویدا كه‌ باسى له‌ ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى ئاشتى ده‌كرد له‌گه‌ڵ تاڵیبان.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كابولدا 16 كوژرا و 119 بریندار كه‌وته‌وه‌
(به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلولى 2019) وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ى شه‌وى رابوردووى كابولدا 16 كوژرا و 119 بریندار كه‌وتووه‌ته‌وه‌.


ئه‌لنه‌هار – سه‌رۆك وه‌زیرانى جۆرجیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى راگه‌یاند
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 2ى ئابى 2019) ماموكا باكتادزێ سه‌رۆك وه‌زیرانى جۆرجیا دواى ساڵێك له‌ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ى راگه‌یاند و له‌ فه‌یسبووك ئاشكرایكرد: ئه‌و كاره‌ى له‌سه‌رشانى بووه‌ ئه‌نجامیداوه‌ و كاتى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ هاتووه‌.

 

ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس – پاسه‌وانى ده‌ریاوانى: دواى رووداوى گڕگرتنى به‌له‌مه‌كه‌ى كالیفۆڕنیا 25 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌
(شه‌وى دووشه‌ممه‌ 2ى ئابى 2019) به‌له‌مێك كه‌ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى تێدابوو و به‌مه‌به‌ستى چوونه‌ ژێر ده‌ریا به‌ ژێرده‌ریاییه‌وه‌ چووبوونه‌ دوورگه‌یه‌ك له‌ باشوورى كالیفۆڕنیا گڕى گرت و تاكو ئێستا ته‌رمى 25 كه‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و نۆ كه‌سى تریش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.

 

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
  پێداچونه‌وه‌:هـ.ق





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure