وێنە: ئاهەنگی دووەمین خولی دەرچووانی زانکۆی چەرموو

هەواڵ / گەلەری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 775‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف
ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە ۲ی ئەیلولی ۲۰۱۹) زانکۆی چەرموو ئاهەنگی خولی دووەمی دەرچوونی خوێندکارانی  لەهۆڵی شاکر فتاح لەقەزای چەمچەماڵ ئەنجامدا .
دکتۆر سەڵاح رەزا سەرۆکی زانکۆکە لەوتەیەکدا تیشکی خستە سەر چۆنێتی دروستبوونی زانکۆکە و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێشخستی رەوتی پەروەردە و زانست لە زانکۆکەدا کە ئێستا سیستەمی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکات، دواتریش دەرچووانی زانکۆکە سوێندیان خوارد و بڕوانامەیان پێ بەخشرا کە ژمارەیان ٥٥۰ دەرچوو بوون بەسەر دوو کۆلێژ و ۱۲ بەشدا دابەش بوو بوون
زانکۆی چەرموو لەساڵی ۲۰۱٤ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران  لەقەزای چەمچەماڵ دامەزرا و دوو خولی دەرچووانی هەیە.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure