هۆکاری بێبەشبوونی فەرمانبەرانی هەرێم لەم پارانه‌ ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 04/09/2019‌ :: 326‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

پەرلەمانتارێکی کورد رایدەگەیەنیت: بەهۆی کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر رادەستنەکردنی نەوت، هەرێم لە زۆر بواردا بێبەش بووه‌، لەوانە سودمەندبوون لە قەرزی نێودەوڵەتی، هەروەها له‌ پێشینەکان کە بە فەرمانبەرانی عێراق و هاووڵاتیان دەدرێت.


ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانى عێراق (ئەمڕۆ چوارشەممە 4ى ئەیلولى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ماوەی زیاتر لە ‌چوار ساڵه‌ هه‌رێمی کوردستان لە سەرجەم ئەو قه‌رزانه‌ بێبه‌شده‌كرێن كه‌ عێراق لە وڵاتان و بانکی جیهانی وه‌ریده‌گرێت.

وتیشی: "بەهۆی کێشەی نەوت و رادەستنەکردنی، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی چەند کێشەیەک بووه‌تەوە و هاوکات لە چەند شتێکیش بێبەشبووە، لەوانە قەرزە نێودەوڵەتییەکان کە بە عێراق دەدرێن، هەروەها پێشینەکان كه‌ بە فەرمانبەرانی عێراق دەدرێن و فەرمانبەرانی هەرێم ناگرێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى وت: "ئەو كێشانە تەنیا لەیەک کاتدا چارەسەردەبن و هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت داوای بەشی خۆی له‌و قه‌رز و پێشنینانە بکات كه‌ هەرێم بەفەرمی نەوت راده‌ستی به‌غدا بكات".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد 
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure