چاپى نوێى دینارى عێراقى "پاره‌ ده‌كات"

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2777‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سه‌نگین خۆشناو


له‌ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ هه‌ولێر پاره‌ی عێراقی نوێ لۆك له‌سه‌ر ره‌قه‌م به‌ گرانتر له‌ نرخی ده‌فرۆشرێته‌وه‌، به‌جۆرێك شه‌ده‌یه‌كی 1000 دیناری كه‌ 100 هه‌زار دیناره‌ به‌ 120 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێته‌وه‌، شه‌ده‌یه‌ك 250 دیناری كه‌ 25 هه‌زار دیناره‌ به‌ 30 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێته‌وه‌.

ڕه‌مزی سه‌عدی كه‌ له‌ بازاڕى  ئاڵوگۆڕى دراوى هه‌ولێر كارده‌كات بۆ دواڕۆژ وتى: "ئه‌و پاره‌ نوێیه‌ لای ئێمه‌ به‌ دۆلار كه‌ ده‌یگۆڕینه‌وه‌ جیاوازییه‌كی كه‌می هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ 100 دۆلار به‌ پاره‌ی عێراقی لۆك به‌ 117 یان 118 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرین و به‌ پاره‌ی كۆنیش ئاسایی به‌ نرخی خۆی كه‌ ئێستا 120 هه‌زاره‌".

ئاماژەى به‌وه‌شدا: "كه‌سانێكی دیكه‌ هه‌ن كه‌ پاره‌ی نوێی عێراقی هه‌ر به‌ پاره‌ی كۆن به‌ گرانتر ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن كه‌ 100 هه‌زار دینار به‌ 120 هه‌زار، 25 هه‌زار دیناری 250یی به‌ 30 هه‌زار دینار ده‌گۆڕنه‌وه‌".

هاوكات محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ئایتی له‌ بانكی ناوه‌ندى هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: تێبینیمان كردووه‌ له‌ بازاڕ پاره‌ی نوێ و شه‌ده‌ی ژماره‌ى به‌دواى یه‌ك به‌ نرخێكی گرانتر له‌ نرخی خۆی ده‌فرۆشرێته‌وه‌.

وتیشى: "ئێمه‌ وه‌ك بانك ده‌سه‌ڵاتمان نییه‌ رێگری له‌و كاره‌ بكه‌ین، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌."

 پێداچونه‌وه‌: هـ.ق

بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە