مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گردبوونه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/09/2019‌ :: 232‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

مامۆستایانى گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گردبوونه‌وه‌ و بڕیارى به‌رده‌وامى خۆپیشاندان ده‌ده‌ن تا ئه‌وكاته‌ى وەڵامیان ده‌درێته‌وه‌.


(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ى ئه‌یلولى 2019) له‌به‌رده‌م بیناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌ى نوێنه‌رانى مامۆستایانى گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م شاره‌كان گردبوونه‌وه‌ و چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو.

ده‌سته‌ى نوێنه‌رانى گرێبه‌ست له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: "ماوه‌ى 6 ساڵه‌ وانه‌ ده‌ڵێینه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ تروسكاییه‌ك بۆ كردنمان به‌ هه‌میشه‌یى نابینرێت و هیچ ئومێدێكمان به‌ به‌ڵێنه‌كانى حكومه‌ت نیه‌".

ده‌شڵێن: "به‌پێى یاساى ساڵى 2013 له‌ به‌شى رێنمایى وه‌زاره‌تى دارایى، هه‌ر مامۆستایه‌كى گرێبه‌ست ماوه‌ى 3 ساڵى ته‌واوكرد ده‌كرێته‌ هه‌میشه‌یى" به‌ڵام وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن، نزیكه‌ى 6 ساڵه‌ وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ و حكومه‌ت پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى نه‌بووه‌ له‌كاتێكدا مووچه‌ باش بووه‌.

له‌ئێستادا 6 هه‌زار مامۆستاى گرێبه‌ست له‌ كوردستان وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ و تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ بونە هه‌میشه‌ییان ده‌رنه‌چووە.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure