نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزى

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەهۆى جەنگە بازرگانییەکانى نێوان چین و ئەمریکا و زیادکردنى  باجە گومرگییەکانى نێوانیان، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزى.

ئیدارەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا دەستیکرد بە جێبەجێکردنى بڕیارى زیادکردنى 15%ى باجە گومرگییەکان لەسەر کەلوپەلە هاوردەکراوەکانى چین و بڕى 125 ملیارى تێپەڕاند، هاوکات چین-یش لەکاردانەوەیەکدا باجە گومرگییەکانى لەسەر چەند جۆرە کەلوپەلێکى ئەمریکى زیادکرد کە بەهاکەى بە 75 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئەمەش وایکرد (ئەمڕۆ  دووشەممە 2ى ئەیلول) نرخى نەوتی برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا 42 سەنت بەڕێژەى 0.7% دابەزێت و نرخى هەر بەرمیلێک گەیشتە 58.83 دۆلار.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure