جیهان به‌كورتى...بوك و زاوایه‌ك شەوی هاوسەرگیرییەکەیان تووشی رووداوى هاتوچۆ بوون

هەواڵ / جیهان :: 02/09/2019‌ :: 9576‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

سەدا ئەلبەلەد- شەوی هاوسەرگیریيەکەیان توشی رووداوێکی سەیربوون
بوک و زاوایەکی میسری خەڵکی دقهلیە و دوو خزمیان پاش ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا. بەپێی وتەی پۆلیس، ئۆتومبێلی بوک و زاوا لەسەر رێگەی مەنسوڕە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە بوکێی تەمەن 20 ساڵ و زاوای تەمەن 23 ساڵ و دوو خزمیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

ئەى ئەى- خەلیل زاد: واشنتن و تاڵیبان لە رێککەوتن نزیک بوونەتەوە
زاڵماى خەلیل زاد نێردەى ئەمریکا بۆ ئەفغانستان ئاشکرای کرد: گەڕى نۆیەمى دانوستانەکانى ئاشتى لەنێوان ئەمریکا و بزوتنەوەى تاڵیبان لە قەتەر کۆتایی پێهات و لەوە نزیکبوونەتەوە بگەنە رێککەوتنێکى هاوبەش.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەفغانستان لەساڵى 2001 وە تووشى ململانێیەک بووە لەنێوان بزووتنەوەى تاڵیبان و هێزە حکومى و نێودەوڵەتییەکان کە ئەمریکا سەرکردایەتییان دەکات.

رەئى ئەلیەوم- خۆپیشاندەران لە هۆنک کۆنگ ماندەگرن و رێگا سەرەکییەکانى شەمەندەفەر و میترۆکان دادەخەن
خۆپیشاندەران لەهۆنک کۆنگ ماندەگرن و رێگا سەرەکییەکانى جوڵەى شەمەندەفەر و میترۆکان دادەخەن، بەبیانووى ئەوەى حکومەتى پەکین دەست لەکاروباریان وەردەدات و ئازادییانى لێسەندراوەتەوە. هاوکات رایانگەیاندووە: "لە کۆتایی هەفتەى داهاتوودا مانگرتنى سەرتاسەرى لە تەواوى هۆنک کۆنگ بەرپابکەن، ئەگەرى ئەوەى هەیە توندوتیژى لێبکەوێتەوە".

 

مەرکەز ئەلرەوابت- زریانێکى بەهێز دورگەکانى باهاما دەگرێتەوە و ئەمریکاش حاڵەتى لەناکاو رادەگەیەنێت
زریانى دوریان روو لە باکورى دورگەکانى باهاما دەکات و رەشەبایەکى بەهێز لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، کە خێراییەکەى 295 کم لە کاتژمێرێکدا و لە دورگەى ئەباکۆ نزیک دەبێتەوە ئەمەش وایکردووە زۆربەى دانیشتوانى ویلایەتى فلۆریدا و کارۆلیناى باکور لە ئەمریکا لە ئامادەباشیدا بن بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو زریانە بەهێزە.

زە هیل- لەماوەی 20 ساڵی داهاتوودا ئێرلەندا 440 ملیۆن درەخت دەچێنێت
بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی رۆژی شەممە حکومەتی ئێرلەندا بڕیاریداوە تاکو ساڵی 2040 نزیکەی 440 ملیۆن درەخت بچێنێت.


بزنس ئینسایدەر- لەماوەی دوو رۆژی رابوردوودا نزیکەی 2000 ئاگری نوێ لە دارستانەی ئامازۆن کەوتەوە
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی بڕازیل ئاگرەکان یەخەی ئامازۆن بەرنادەن، مانگە دەستکردەکان نیشانیانداوە لەماوەی 48 کاتژمێری پێشوودا نزیکەی 3859 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە جیهاندا هەبووە و 2000 یان لە دارستانەکانی ئامازۆن بووە.


زە گاردیان- مەکسیک 3000 گۆڕی نهێنی قوربانیەکانی جەنگی مادەی هۆشبەری دۆزیەوە
لە مەکسیک تەرمی 4874 قوربانی جەنگی مادە هۆشبەرەکان لە 3025 شوێنی جیاوازدا دۆزرایەوە، ئەمەش پاش ئەوەی پۆلیس هەڵمەتێکی راگەیاند بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان لە دۆزینەوەی کەسوکاریان.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure