چین مادەی (جێڵ) ی لەسەر مانگ دۆزیەوە

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 412‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

مادەیەكی نامۆ كە لە جێڵ دەچێت  لەسەر بەشە شاراوەكەی مانگ بەهۆی  مانگێكی دەستكردەوە كە ئاژانسی گەردوونی چین رەوانەی سەر مانگی كردوە دۆزرایەوە.

 لە سەر زەوی تەنها روویەكی مانگ دەبینرێت، بەڵام رووەكەی تری هەمیشە شاراوەیە و پێی دەوترێت بەشە دوورەكەی مانگ یان بەشەكەی تری یان بەشە شاراوەكەی  بەشێوەیەك كە لەسەر زەویەوە نابینرێت  و چەندین  سەختی و ژمارەیەك كونی گەورەی تێدایە كە بە دووەم گەورە كونی سیستمی هەتاوی دادەنرێت.

رابەرانی بەرنامەی ئۆبۆلۆ، توانیان بەسەر ئەو بەشەدا بفڕن كە دوورە لە مانگەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ  مانگێكی دەستكردی گەردوونی نەیتوانیەوە لەسەری بنیشێتەوە جگە لە (یوتو2) كە چین لە دەستپێكی ئەمساڵدا رەوانەی بۆشایی ئاسمانی كردووە.

پێگەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە، كە (یوتو 2) كە لەسەر بەشە شاراوەكەی مانگ نیشتۆتەوە مادەیەكی سەیری دۆزیوەتەوە.

(یوتۆ2) بەشێكە لە نێردەی (چانگ ئەی 4) ی مانگی لە چین،  ئەو مادەیەی لە یەكێكە لە كونەكانی مانگدا دۆزیوەتەوە و یەكێك لە ئەندامانی تیمەكە كە چاودێری (یوتو 2) دەكات، كونە بچوكەكەی دۆزیوەتەوە  كە مادەیەكی تێدابووە و رەنگێكی جیاوازی هەبووە لەسەر مانگ.

دوای ئەوەی زانا چینیەكان وێنەكانیان بینیوە  پلانی ناردنی (یوتو 2) یان بۆ باكوور دواخستووە و پشكنینیان بۆ مادە نامۆكە كردووە و (یوتو و  چانگ 4) بە وریایەوە نزیكی ئەو چاڵە كەوتونەتەوە و مادە نامۆكەیان كە رەنگێكی سەیری هەیە كردۆتە ئامانج.

تا ئێستا زانا چینیەكان هیچ زانیارییەكیان دەربارەی ئەو مادەیە ئاشكرا نەكردووە و تەنها باسیان لە هەبوونی مادەیەكی جێڵی كردوە كە رەنگێكی نا ئاسایی هەیە،بەڵام هەندێك لەتوێژەران دەڵێن"ئەو مادەیە لە ئەنجامی توانەوەی ئەو مادە شوشەییانە دروست بووە كە لەئەنجامی ئەو نەیزەكانە دروست بوون كە بەر مانگ دەكەون".

ئاژانسی گەردوونناسی چین رایگەیاندووە:  نێردەی ئێستایان كار لەسەر ئاشكراكردنی بەشە تاریك و دوورەكەی مانگ دەكات كە لە زەویەوە نابینرێت و بەمەش بەشێكی نوێ لە دۆزینەوەكانی مانگ دەكەنەوە.

(یوتو 2) بە وزەی خۆر كار دەكات بۆیە لە شەوان دا پشوو وەردەگرێت و پلەی گەرمی لەشەواندا لەسەر مانگ 180 پلەی سەدیە و لە رۆژدا بەرزتر دەبێتەوە و پێكهاتەكانی ئەو ئامێرە وەك توێژە ئاڵتونیەكە وەك مادەیەكی جیاكەرەوە  كار دەكات بۆ ساردكردنەوەی یوتو.

لەوانەیە  ئەنجامی ئەم تاقیكردنەوانەی كە نێردەكە دەیكات  ئاڵنگاریە نوێیەكان شیبكاتەوە كە لەوانەیە رووبەڕووی ئەو كەسانە ببێتەوە كە دەیانەوێت رۆژێك لەڕۆژان لەسەر مانگ بژین.  

پێداچوونەوە:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure