لەبارەی ژەهراویبوونی چەند کەسێک ته‌ندروستى سلێمانى روونكردنه‌وه‌یەکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: نزیكه‌ى 15 كرێكارى كارگوزار دواى نانخواردنیان تووشى سكچوون بوون، ئێستا لیژنه‌ بۆ به‌دواداچوونى رووداوه‌كه‌ دروستكراوه‌.


یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: نزیكه‌ى 8 كرێكارى كارگوزار له‌به‌شه‌كانى فریاكه‌وتن و فێركارى و بوژانه‌وه‌ى دڵ له‌لایه‌ن چاودێره‌كه‌یانه‌وه‌ خواردنیان بۆ هێنراوه‌ و تووشى سكچوون بوون، ره‌نگه‌ ئه‌و سكچوونه‌ش په‌یوه‌ست بێت به‌و نانخواردنه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: لیژنه‌ له‌خۆپاراستنى سلێمانى رۆیشتوون بۆ به‌دواداچوونى بابه‌ته‌كه‌ و ئه‌و شوێنه‌شى خواردنه‌کەى لێ كڕدراوه‌ و بینینى نه‌خۆشه‌كان و بزانن هۆكارى تووشبوونیان چییه‌، لەئێستاشدا بارى ته‌ندروستیشیان جێگیره‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure