هاوردەکردنی هەنار قەدەغە ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 01/09/2019‌ :: 426‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 

لە هەنگاوێکی دیکەدا بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و رێگریکردن لە زەرەرمەندبوونی جوتیارانی کوردستان، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا هاوردەکردنی هەنار لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بکرێت.

  
بە گوێرەی نووسراوێک کە ئەمڕۆ 1ى ئه‌یلول، ده‌رچووه‌ و واژۆى بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵى له‌سه‌ره‌، تیایدا هاتووه‌: "بە پشتبەستن بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵ ژمارە (4)ی ساڵی (2008)، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (6547) لە (22-10-2014) تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەروبوومی هەنار لە دەرەوەی وڵاتەوە".

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "لە رێکەوتی 10ى ئه‌یلول، بۆ ماوەیەکی نادیار رێگە بەهاوردەکردنی هه‌نار نادرێت، دواتر به‌ نووسراوى رەسمى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لێ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنى دووباره‌ ده‌درێته‌وه‌".

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure