حیزبێكی نوێ له‌ هه‌رێمى كوردستان راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 01/09/2019‌ :: 829‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

لە سلێمانی (بزووتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) راگەیەنرا كە پێنج ساڵ لەمەوبەر وەك رەوتێك لەناو حیزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان-دا جیابوونەتەوە.


پاشنیوەڕۆی (ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2019) بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە لایەنگرانیان، لە ئوتێل تایتانیك-ى شاری سلێمانی، رەوتی چاكسازیی سۆسیالیست (بزووتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی)یان راگەیاند و ئامادەكاریش بۆ بەستنی كۆنگرە دەكەن.

بێرون عومەر فەتاح، ئەندامی بزووتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەڕۆژی 9ی نیسانی 2014ەوە وەك رەوتی چاكسازیی سۆسیالیست بەسەربەخۆ كارمان كردووە، دوای رێكخستنەوەی كارەكانمان، ئەمڕۆ بەپێویستمان زانیوە حیزبە تازه‌كه‌مان رابگەیەنین و لەهەر بوارێكی كۆمەڵگەدا پێویستی بەچاكسازیی بێت كاری بۆ دەكەین.

وتیشى: "تائێستا خۆمان و جەماوەر خۆبەخشانە كارمانكردووە و ماوەی ساڵێكە داوای مۆڵەتمان پێشكەشكردووە، لەداهاتوویەكی نزیكیشدا كۆنگرە دەبەستین".

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure