جیهان به‌كورتى: لەبەر ئەوەی رازی نەبوو شووی پێ بکات کارێکی نەشیاوی بە جەستەی کرد

هەواڵ / جیهان :: 01/09/2019‌ :: 2247‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئندیا تودەی- لەبەر ئەوەی رازی نەبوو شووی پێ بکات کارێکی نەشیاوی بە جەستەی کرد

رۆژی شەممە پۆلیسی هیندستان ئاشکرایکرد پیاوێکی تەمەن 32 ساڵیان دەستگیرکردووە کە خۆشەویستەکەی کوشتووە و دواتر تەرمەکەی پارچە پارچەکردووە لەبەر ئەوەی رازی نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، دەوترێت ئەم پیاوە لە ژنی پێشووی چوار منداڵی هەبووە و داوای لە خۆشەویستەکەی کردووە واز لە کارەکەی بهێنێت و هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، کچەکەش رازی نەبووە هەربۆیە ئەم کارەی بەرامبەر کردووە.


حوررە- ئەمریکا و تاڵیبانی ئەفغانستان لەسەر لێواری رێککەوتنێکی مێژوویین
رۆژی یەکشەممە زەلمای خەلیلزاد نێردراوی ئەمریکا لە خولی کۆتایی گفتوگۆکانی ئاشتی لە دەوحە ئاشکرایکرد ئەمریکا و جوڵەی تاڵیبانی ئەفغانی "خەریکە دەگەین بە رێککەوتنێک" بۆ کۆتاییهێنان بە 18 ساڵ بەریەککەوتن.


حوڕە- ژمارەی کوژراوەکانی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکی بەرزبووەوە
ئاسایشی میدلاند ئاشکرایکرد ژمارەی قوربانییەکانی رووداوی تەقەکردنەکەی هەردوو شاری میدلاند و ئۆدێسا لە ڕۆژئاوای تەکساس بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارەکان گەیشتە 21 کەس.


سەدا ئەلبەلەد- یەکەم لێدوانی ترامپ لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی تەکساس
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی پۆستێکی تویتەرەوە لێدوانی دەربارەی رووداوی تەقەکردنەکەی ویلایەتی تەکساس داو وتی جێگری داواکاری گشتی وردەکاری رووداوەکەی پێ راگەیاندووە و نووسینگەی لیکۆڵینەوەی فیدرالی بەدواداچوون لەسەر رووداوەکە دەکات.


Nzherald- سەرەڕای تەشەنەکردنی گەردەلولی دوریان ترامپ یاری گۆڵف دەکات
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی یانە تایبەتەکەی لە ڤێرجینیا کرد و ماوەی چەند کاتژمێرێک یاری گۆڵفیکرد لەکاتێکدا گەردەلولی دووریان لە کەناردەریاکانی باشووری رۆژهەڵات نزیکدەبێتەوە.


سەدا ئەلبەلەد- مێرکل ئاشکرایدەکات پاش وازهێنان لە سیاسەت چی کارێک دەکات؟
رۆژی شەممە ئەنگێلا مێرکل راویژکاری ئەڵمانیا باسی لەوەکرد رەنگە ساڵی 2021 پاش تەواوبوونی ماوەکەی بگەڕێتەوە بۆ کاری ئەکادیمی.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure