ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی تایوانی ده‌ستگیرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 01/09/2019‌ :: 689‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

سه‌رچاوەیه‌كی ئه‌منی رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌سێكیان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ پێشتر دانیشتووی عێراق بووه‌و ره‌گه‌زنامەی تایوانی هەیەو تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی دوو كه‌س. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ یەکشەممە 1ی ئه‌یلولی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای هه‌رێمی تایوان كه‌سێكمان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی خه‌زوور و خه‌سووی خۆی و دواتر خۆی شاردووەته‌وه‌. 

وتیشی: "ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی عێراقی په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌و له‌ رێگه‌ی پۆلیسی ئینتەرپولەوە په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كراوه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ توانراوه‌ تۆمه‌تباره‌ تایوانییه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیربکرێت". 
 
به‌پێی زانیارییه‌كان تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی (عەلی حەمەد جومعە)یە و پێشتر دانیشتووی عێراق بووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی تایوان ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رگرتووه‌و له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تایوانی هاوسه‌رگیری کردووە. 

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure