دوو مانگا تەقێنرانەوە

هەواڵ / کوردستان :: 31/08/2019‌ :: 2511‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن


ئەمشەو شەممە له‌ گوندێكى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى مادى زۆر به‌ر ناوچه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌وتووە.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشى جه‌له‌ولا به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ 31ى ئابی 2019، چه‌كدارانى داعش دوو مانگاى بۆمبڕێژكراویان له‌ گوندى ئیسڵاح سه‌ر به‌ جه‌له‌ولا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌".

وتیشى: "به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ دوو خانووى هاووڵاتیان به‌ته‌واوه‌تى رووخاون، چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵى دانیشتووانى گونده‌كه‌ش مرداربوونه‌وه‌ته‌وه‌ و برینداربوون".

له‌باره‌ى زیانه‌ گیانییه‌كانى ترى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى دواڕۆژ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "زیانى گیانى به‌ر دانیشتوانى گونده‌كه‌ نه‌كه‌وتووه‌".

داڕشتنه‌وه‌: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure