ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمى به‌رزكردووته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 31/08/2019‌ :: 462‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ى ئاب، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی دیكه‌ پیتاندنى یۆرانیۆمی به‌رزكردووته‌وه‌.


ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ نوێترین راپۆرتیدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "ئێران پاشكه‌وتی یۆرانیۆمه‌كه‌ی بۆ 241 كیلۆگرام به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش 39 كیلۆگرامی له‌و رێژه‌یه‌ زیاتره‌ كه‌ رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌".

هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "ئێران جگه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، قورسیی یۆرانیۆمه‌كه‌ى به‌ڕێژه‌ى 3.67 به‌رزكردووه‌ته‌وه‌". 

له‌دواى ئاڵۆزبوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران، زیادبوونى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌تایبه‌تى سزا نه‌وتییه‌كان، تاران به‌ چه‌ند قۆناغێك له‌ به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانى له‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى كشاوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكارى نیگه‌رانى وڵاتانى ئه‌وروپا به‌تایبه‌تى فدریكا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure