نه‌وتی كه‌ركوك به‌ تانكه‌ر ده‌برێته‌ ئوردن

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد: رۆژانه‌ به‌ تانكه‌ر نزیكه‌ی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ئوردن ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئوردن، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك به‌ تانكه‌ر ده‌برێته‌ قه‌زاى بێجی و دواتر هه‌نارده‌ی ئوردن ده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، رۆژانه‌ نزیكه‌ی 10 هه‌زار به‌رمیل به‌ تانكه‌ر ده‌برێته‌ ئوردن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure