له‌باره‌ى پشكی كورد له‌ بودجه‌ی 2020ی عێراق رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: 31/08/2019‌ :: 1466‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پشكی كورد له‌ بودجه‌ی 2020ی عێراق پشت به‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌به‌ستێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پرسه‌ زۆر قورسه‌.


ئه‌حمه‌د سه‌فار په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ دواڕۆژ وتی: "نییه‌تێكی باش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقدا هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان"، جه‌ختیشی كرده‌وه‌: بودجه‌ی 2020 پشت به‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌به‌ستێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی: "له‌ رێگه‌ی شاند و لیژنه‌كانی هه‌ردوولاوه‌ گفتوگۆ له‌ سه‌ر كاروباری دارایی و خاڵه‌ سنورییه‌كان و باج و دۆسیه‌ی ئه‌منی و ماده‌ی 140 ده‌كرێت و ده‌گه‌ن به‌ رێككه‌وتنێك.

باسی له‌وه‌شكرد: لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانی گفتوگۆكانه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پرسانه‌ زۆر قورسن، وتی: "له‌ بودجه‌ی 2019دا پێشێلكاری كراوه‌و 100% جێبه‌جێ نه‌كراوه‌".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure