جیهان بەكورتی: بە چوار کەس دەستدرێژی دەکرێتە سەر کچێکی تەمەن 19 ساڵ

هەواڵ / جیهان :: 31/08/2019‌ :: 11725‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

ئندیا ئکسپرێس-بە چوار کەس دەستدرێژی دەکرێتە سەر کچێکی تەمەن 19 ساڵ
ئێوارەی رۆژی چوارشەمە ئەو کچە هیندییە تەمەن 19 ساڵە گیانی لەدەستدا کە مانگی پێشوو لە مۆمبای چوار هاوڕێی دەستدرێژییان کردە سەری، باوکی کچەکە دەڵێت رۆژی 7ی تەمموز کاتێک کچەکەی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی یەکێک لە هاوڕێکانی لە ماڵ چووە دەرەوە، ئەم کارە قێزەونەی بەرامبەر کرا.


مەرکەز رەوابت- بەهۆی کەمیی رێژەی پەنابەر و ئاوارەوە ژاپۆن دەمرێت.

فرانسیسکۆ تورۆ نووسەری رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆتێکدا باسی لەوە کرد چی روودەدات ئەگەر خەونی راستڕەوە توندڕەوەکان بێتە دی و ژمارەی پەنابەران کەم بکات، نووسەرەکە لە بەباتەکەدا نموونەی ژاپۆنی هێنایەوە کە بەهۆی راگرتنی پەنابەرەوە ژمارەی هاووڵاتیان زۆر کەمی کردووە و ژمارەی مردن زیاترە لە منداڵبوون، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 8 ملیۆن خانووی بەتاڵ لە وڵاتەکەدا هەیە، واتا وەستاندنی پەنابەران ئەو بەهەشتە نییە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکات.


دیجلە-واشنتۆن: تاران گەورەترین مەترسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
رۆژی پێنجشەممە مایک پنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی: "ئێران گەورەترین مەترسی سەر ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"، هەروەها داوای لە هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی کرد پاشەکشە بکەن لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران.


سەدا ئەلبەلەد- ترامپ وادەی پەیڕەویکردنی باجە گومرگییەکانی سەر چین ئاشکرا دەکات
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەڕۆژی یەکشەممەوە باجە گومرگییەکانی سەر کاڵا چینییەکان پەیڕەوی دەکات.


سەدا ئەلبەلەد- مەترسی گەردەلولی دوریان گەیشتە پلەی چوار
رۆژی شەممە ناوەندی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ گەردەلول ئاشکرایکرد گەردەلولی دوریان لەڕووی مەترسییەوە گەیشتووەتە پلە چوار و خێرایی رەشەباکەی گەیشتووەتە 215 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.


سەدا ئەلبەلەد- ئەمریکا: زانیاریمان هەیە لەسەر بەڕێکەوتنی کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانی بەرەو سوریا
رۆژی شەممە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد ئیدارەی دۆناڵد ترامپ زانیاری هەیە لەسەر نەوتهەڵگرێکی ئێرانی بەناوی (ئەدریان داریا) کە بەرەو بەندەری تەرتوس لە سوریا بەڕێ کەوتووە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەمریکا سزای بۆ نەوتهەڵگر و کارمەندەکانی دەرکرد.


نەهار- ترامپ:ئەمریکا دەستی نییە لەو رووداوەی لەکاتی ناردنی مانگێکی دەستکردی ئێرانی روویدا
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئەمریکا دەستی نییە لە شکستهێنانی پڕۆسەی ناردنی مانگە دەستکردەکەی ئێران و ئاواتەخوازە تاران سەرکەوتوو بێت لە دۆزینەوەی وردەکاری رووداوەکە.


نەهار-ئەدۆغان ئاماژە بەوە دەدات رەنگە تورکیا چەند فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی بکڕێت
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەدا رەنگە تورکیا رووبکاتە رووسیا وەک جێگرەوەیەک بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی سەربازی، ئەمەش پاش ئەوەی ئەمریکا تورکیای لە لیستی کڕیارەکانی فڕۆکەی ئێف-35 دەرکرد.


نەهار- هەزاران هاوڵاتی پاکستانی دژی هیندستان خۆپیشاندان دەکەن: عومران خان بەڵێن دەدات "خەبات دەکەین لەپێناو کشمیردا تاکو ئازادی دەکەین"
عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان داوایکرد لەپێناو کشمیر دا خۆپیشاندان دژی سیاسەتی هیندستان بکرێت، لە وەڵامدا رۆژی هەینی هەزاران هاووڵاتی پاکستانی رژانە سەر شەقام.


میرەر-ئەو داعشەی زیاتر لە 100 کەسی سەر بڕی دەستگیر کرا
هاووڵاتییەکی پێشووی شاری بێرمینگهام کە پاش چوونە ریزی داعشەوە زیاتر لە 100 کەسی سەر بڕی، دەستگیر کرا، ئەم پیاوە تەمەنی 35 ساڵە و بە (بکوژەکەی رەققە) ناسراوە لە ئێستادا لە زیندانێک لە سوریا دەستگیر کراوە.

 

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure