نرخى دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 220‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا له‌ سلێمانى، نرخی دۆلار تاڕادەیەک بە جێگیرى مایەوە.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئەمڕۆ شەممە 31ى ئابى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 350 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 133 هەزار و 500 دینارە
100 پاوه‌ن بە 147 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10 هه‌زار و 500 دینارە
100 لیره‌ به‌ 21 هه‌زار و 500 دینارە

رۆژى پێنجشەممەش نرخى دراوه‌كان به‌مجۆره‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 134 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 147 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10 هه‌زار و 500 دینارە
100 لیره‌ به‌ 21 هه‌زار و 500 دینارە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure