"بەشێک لە قوربانیانى دەستى داعش لە وڵاتانى کەنداو و ئەوروپان"

هەواڵ / عێراق :: 31/08/2019‌ :: 234‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش عێراق

دواڕۆژ

کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایدەکات: 200 گۆڕى بەکۆمەڵى قوربانیانى دەستى داعش هەن کە روفاتى نزیکەى 12 هەزار قوربانى لەخۆدەگرن و دەشڵێت: بەشێک لە قوربانیان بازرگانیان پێوەکراوە و لە وڵاتانى کەنداو و ئەوروپان.


رۆژنامەیەکى قەتەرى لەسەر زارى عەلى بەیاتى، ئەندامى کۆمسیۆنەکە رایگەیاند: ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە ئەنجامى تاوانەکانى داعشە کە تائێستا زیاتر لە 200 گۆڕیان دۆزراونەتەوە و نزیکەى 12 هەزار قوربانى لەخۆدەگرن. ئەوەشى وت: تا ئەمڕۆ نەمانتوانیوە ناسنامەى قوربانیانى نێو گۆڕەکان ئاشکرابکەین.

وتیشى: بەپێى زانیارییەکان بە تەنها لە موسڵ 100 هەزار کەسى داواکراو بە تۆمەتى تیرۆر هەن. رونیشیکردەوە: زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە کەمینەکان لەلایەن داعشەوە رفێندراون و نیوەى ئەو ژمارەیە تائێستا نەگەڕاونەتەوە.

دەربارەى ئێزدییەکانیش بەیاتى رایگەیاند: ئێمە هەست بەو زیانە دەکەین کە لەسەر دەستى داعش رووبەڕووى پێکهاتەى ئێزدى بووەتەوە. ئەوان توشى زیانێکى گەورە و کوشتن و راوەدونان و بە سەبایا کردنى ئافرەتانیان بونەوە.

ئەوەشى خستەڕوو: نەتەوە یەکگرتووەکان هەزار و 200 حاڵەتى رفاندنى تورکمانەکانى لە تەلەعفەر تۆمارکردوە، کە لەنێوانیاندا 600 ژن و ئافرەت و 120 منداڵ هەن و داواشیان له‌ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد كه‌ زانیارییان له‌سه‌ر بده‌نێ كه‌ ده‌ستیانكه‌وتووه‌ له‌كاتى گه‌ڕاندانه‌وه‌ى ئێزدیه‌ رفێندراوه‌كاندا، به‌ڵام پێیان راگه‌یاندوون كه‌ ئه‌و پرسه‌ سیاسیه‌ و ناتوانن ژنه‌ توركمانه‌ رفێندراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌.

ئەو ئەندامەى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ رونیشیکردەوە: زانیارییان لایە کە ئەو ئافرەت و منداڵانەى تائێستا نەگەڕاونەتەوە، بازرگانییان پێوەکراوە، کە یان لە وڵاتانى کەنداون یان لە وڵاتانى ئەوروپان، زۆرینەى منداڵانى قەزاى تەلەعفەر، بەتایبەت ئەوانەى لە ساڵى 2014 تەمەنیان لەخوار دوو ساڵانەوە بووە ئێستا لە ئەوروپان.

ئا:هـ.ق
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure