بەهۆی هەورە بورسکەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 30/08/2019‌ :: 3636‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

ئەمشەو پێنجشەممە به‌هۆی هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ گردی باپشتیانی قه‌زای سۆران كه‌وتەوە كه‌ باره‌گای فه‌رمانده‌ی هه‌ڵگۆردی هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌یه‌. 


عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به‌دواڕۆژی وت: "قه‌باره‌ی ئاگره‌گه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆیه‌ هه‌موو تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ سنووری سۆران گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ئاگره‌كه‌، به‌ڵام هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌". 

وتیشی: "له‌گه‌ڵ سوتانی پوش و گیای شوێنه‌كه‌ بایه‌كی توندیش هه‌ڵی كردووه‌ بۆیه‌ ئاگره‌كه‌ به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ دەکات". 

ئەوەشی خستەڕوو: تائێستا ئاگره‌كه‌ هیچ زیانێکی نه‌بووه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیكی چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ زوو كۆنتڕۆڵ بكرێت، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سوتێت ته‌نیا گژوگیایه‌. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure