پێنجوێن؛ كەوتنەوەی ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنم پوش و پاوانی سوتاند

هەواڵ / کوردستان :: 30/08/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەچوار گوندی سنووری قەزای پێنجوێن، زیاتر لە هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتا.


ئیسماعیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بەدواڕۆژی راگەیاند: بەداخەوە لەگوندەكانی (هاربڕ و دارۆخان) كە دەكەونە سنووری ناحیەی گەرمكی سەر بەقەزای پێنجوێن، لەكاتی سەرقاڵی چەند كەسێك بەمازوو كردنەوە، ئاگرێك كەوتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە هەزار دۆنم لەپوش و پاوان و دارستان سوتاون.

وتیشی: "هاوكات لەهەردوو گوندی (ئەحمەد كلوان و كانی شابان)ی نزیك قەزای پێنجوێنیش، بەهۆی تەقینەوەی لوغم بەئاژەڵێكی كێویەوە ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە و نزیكەی 60 دۆنم زەوی پوش و پاوان سوتاوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure