ته‌رمی هاووڵاتییەک له‌ رووبارى سیروان دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 30/08/2019‌ :: 363‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

دواى ئه‌وه‌ى دیارنەمانی هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى شارى كه‌لار له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ نێو رووبارى سیروان ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌. 


عه‌تا ئه‌حمه‌د، برازاى ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ مامم (یاسین مەحمود محەمەد) كه‌ دانیشتووى شارى كه‌لاره‌ و ته‌مه‌نى 44 ساڵه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ دواتر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ تاوه‌كو شه‌وى رابوردوو له‌سه‌ر رووبارى سیروان جلوبه‌رگ و موبایله‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌. 

وتیشى: "به‌ هاوكارى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دواى گه‌ڕانێكى زۆر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ نێو رووبارى سیروان له‌هه‌مان شوێن كه‌ جلوبه‌رگه‌كه‌ى لێ بووه‌، ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌".
 
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هیچ كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌بووه‌ و بارى ده‌روونیشى باشبووە و پێشتریش بۆ مه‌له‌كردن نه‌چووه‌ته‌ سه‌ر رووباره‌كه‌. 

لاى خۆشیه‌وه‌ عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌لار كراوه‌.

 

وێنەی هاووڵاتییەکە:

پ: ن.ر

ب: ک. س

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure