سوپای پاسداران: هێرش ده‌كه‌ینه‌سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ قه‌ته‌ر و ئیمارات

هەواڵ / جیهان :: 30/08/2019‌ :: 725‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ مه‌راسیمی كۆتایی هاتنی 33-هەمین فێستیڤاڵی قورئان له‌ تاران وتی: "ئه‌گه‌ر بۆمبێکی ئه‌مریكا له‌ خاكی ئێراندا بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ئێمه‌ش بنكه‌كانی له‌ قه‌ته‌ر، ئیمارات و كه‌نداو ده‌کەینه‌ ئامانجی هێرشه‌كانمان".


ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران وتیشی: "له‌لایه‌ن وڵاتانی دۆست و دراوسێوه‌، زانیاریمان پێدراوه‌ ئه‌مریكا به‌ نیازی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێرانه‌".

ئەو فەرماندەیە دەشڵێت: "به‌ڵام خه‌یاڵی خاوه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك چه‌كیش له‌ وڵاته‌كه‌مان بته‌قێنێت یان موشه‌كێك ره‌وانه‌ بكات، گشت بنكه‌ و تاوه‌ر و هێزه‌كانی له‌ قه‌ته‌ر، ئیمارات و كه‌نداو ده‌پێكین و ته‌نانه‌ت شوێنه‌كانیشمان ده‌ست نیشان كردووە".
 
پ: ن.ر

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure