ئه‌مریكا چه‌ند هاووڵاتی و كۆمپانیاییەکی ئێرانی سزا ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 29/08/2019‌ :: 329‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا به‌ تۆمه‌تی دابینكردنی چه‌ك و سیستمی ئه‌تۆمی، سزای خستووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند هاووڵاتی و كۆمپانیاییەکی ئێرانی.


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌: نۆ هاووڵاتی و رێكخراوی ئێرانی و یه‌ك رێكخراویش له‌ هۆنگ كۆنگ، به‌ هۆی پاڵپشتی ئێران بۆ دابینكردن و كڕینی مادده‌ی هەستیار و په‌یوه‌ندیدار به‌ سیستمی ئه‌تۆمییه‌وه‌ سزا ده‌درێن.

بەپێی بەیاننامەکە، ئه‌و هاووڵاتی و رێكخراوانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چه‌ند رێكخراوێکەوە هەیە له‌وانه‌ رێكخراوی پیشه‌ ئاسمانییه‌کان كه‌ پیشه‌ سه‌ربازییه‌ ئاسمانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و پیشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سه‌ر به‌ به‌شی لۆجستیكی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و رێكخراوێکی دیكه‌ كه‌ هاوكاری سوپای پاسداران و گروپی پیشه‌یی به‌رگری موشه‌كی ئێرانیان كردووه‌.

ناوی ئه‌و كه‌س و رێكخراوانه‌ ده‌چێته‌ لیستی په‌ره‌پێده‌رانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و سامانەکانیشان له‌ ئه‌مریكا سڕدەکرێت.
 
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure