ژنێك منداڵه‌كه‌ی له‌ خنكان رزگار كرد و خۆی خنكا

هەواڵ / کوردستانی :: 29/08/2019‌ :: 776‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ رووبارێكی سنووری قه‌زای رواندز منداڵێك كه‌وته‌ ناو رووبارەکەوە و دایكی منداڵه‌كه‌ی رزگار كرد، بەڵام خۆی خنكا. 


كاروان میراوده‌لی، به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به‌دواڕۆژی وت: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خێزانێك كه‌ بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتبوونه‌ رووباری واره‌كه‌ون له‌ سنووری قه‌زای رواندز، منداڵێكیان كه‌وته‌ ناو رووبارەکەوە، دایكه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی رزگار كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دواتر خۆی كه‌وته‌ ناو رووبارەکەوە و خنكا". 

وتیشی: "ئه‌و ژنه‌ی خنكاوه‌ ناوی بێلان محه‌مه‌ده‌ و ته‌مه‌نی 28 ساڵانه‌ و دانیشتووی پارێزگای هه‌ولێرە". 

به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشدا: ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو رووبار ده‌رهێنرایەوە و گه‌یه‌نراوه‌ته‌ پزیشكی دادی سۆران و پاشان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure