له‌باره‌ى جۆره‌ نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 29/08/2019‌ :: 811‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان به‌تایبه‌ت هه‌ردوو ئه‌مریكا، نه‌خۆشی سورێژه‌ زۆر زیادیكردووه‌، كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌توانایدایه‌ منداڵ بكوژێت.

كیت ئۆپراین به‌رپرسی به‌شی ئاماده‌كارییه‌كان و كوتان و بایۆلۆجی له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت: "ئێمه‌ هه‌نگاومان بۆ دواوه‌ ناوه‌و به‌رێگایه‌كی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین"

وتیشی: "دڵه‌ڕاویكێیه‌كی گشتی دروستبووه‌، چونكه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان سورێژه‌ زیادیكردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ردوو ئه‌مریكاكه‌".

باسی له‌وه‌شكرد: رێكخراوه‌كه‌یان له‌ مانگی 1 تا 7 هۆشداری داوه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ سێ به‌رامبه‌ر زیادیكردووه‌، به‌راورد به‌ 2018.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌شی دركاندووه‌ كه‌ له‌مساڵدا نزیكه‌ی 365 هه‌زار كه‌س له‌ جیهاندا تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوون، ئه‌وه‌ش تۆماركردنی به‌رزترین ئاسته‌ له‌ 2006وه‌ تائێستا.

وتیشی: "له‌ نوێترین ئاماردا ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ 2017 نه‌خۆشی سورێژه‌ بووه‌ته‌هۆی مردنی نزیكه‌ی 109 هه‌زار كه‌س له‌ جیهاندا".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌ڵێت: "به‌رزترین رێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی تۆماركراوه‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 155 هه‌زار و 460 حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها له‌ كۆماری مەده‌غشه‌قر گه‌یشتووته‌ 12 هه‌زار و 454 حه‌ڵه‌ت و له‌ ئۆكرانیاش 54 هه‌زار و 246 كه‌س تووشبوون.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure