مەسرور بارزانى بڕیارێکى نوێ دەردەکات

هەواڵ / کوردستان :: 29/08/2019‌ :: 24134‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە وەرگرتنى بڕى (10) هەزار دینار وەک رسووماتی هاتنە ناو هەرێمی کوردستان لەسەر گەشتیاران هەڵدەگیرێت.


ئەو بڕیارەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ى ئابى 2019) لەمیانەى کۆبونەوەیدا بوو لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ.

بەپێى راگەیەندراوێک لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبوو ئاماژە بە کێشەی ئیقامە و وەرگرتنی بڕی 10 هەزار دیناری عێراقی کرا کە لەو هاووڵاتیانەى روو لە هەرێم دەکەن وەردەگیرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو میکانیزمە بەناوی ئیقامە ناوزەدکراوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گەشتیاران بووە، لەمەودوا ناوەکەی دەکرێتە (دڵنیایی ئاسایش).

هەروەها بڕیاردرا لەمەودوا حکومەتی هەرێم خەرجییەکانی سیستەمی (دڵنیایی ئاسایش) دابیندەکات و لە 1ى ئەیلولەوە هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عیراق کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرنەگیرێت.

هەر بەپێى راگەیەندراوەکە لاى خۆیەوە وەزیری ناوخۆی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر دروستبوونی ئەو کەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و ئاماژەشی بەوەکرد کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق هەیە  و هەر کێشەیەکیش بێتە پێشەوە پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەربکرێت.

پێداچونەوە: شیروان شەریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە