بەهۆی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دوو کەس دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 29/08/2019‌ :: 374‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند "دوو تۆمه‌تبار له قه‌زای ئاكرێ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی خراپ بەکارهێنانی تۆڕه ‌كومه‌ڵایه‌تییه‌كان و مۆبایل، ده‌ستگیركراون".

موقه‌دەم هێمن سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌ قه‌زای ئاكرێ توانیویانە دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆبایلیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌كاریانهێناوه‌".

وتیشی: "ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ له‌ڕێگەی مۆبایل و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە هه‌ستاون به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ هاووڵاتیان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "هه‌ر دوو تۆمه‌تباره‌كە به‌پێی به‌ندی دوو له‌ یاسایی ژماره‌ 6ی ساڵی 2008 ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سزای خۆیان بگه‌ن".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "سزای ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ زۆر تونده‌ له‌ شه‌ش مانگ تا پێنج ساڵ ده‌بێت و غه‌رامه‌كه‌شیان ملیۆنێك تا پێنج ملیۆن دینار ده‌بێت".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure