گرنگترین هه‌واڵه‌ ئابورییه‌كان

هەواڵ / ئابوری :: 29/08/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

سكاى نیوز- كه‌رتى بانكى قه‌یرانى دارایى توركیا قووڵده‌كاته‌وه‌

ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى توركیا پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌رته‌ زیندووه‌كانى وڵاتى گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا كه‌رتى بانكیشى گرتووه‌ته‌وه‌ و بانكى یونى كرێدیتى ئیتاڵى وه‌به‌رهێنانه‌كانى له‌ توركیا راگرتووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند بانكێكى ئه‌وروپى تریش وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له‌ توركیا بكێشنه‌وه‌.


ئه‌نادۆڵ – به‌هۆى ترس له‌ ئابورى جیهان گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن 
به‌هۆى خاوبوونه‌وه‌ى بازرگانى جیهانى و كه‌مبوونه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كان و ترس له‌ به‌رده‌وامبوونى دۆخه‌كه‌، گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان پاشه‌كشه‌یان كردووه‌.


ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ – رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو زیادكردنى رسوماتى گومرگى له‌سه‌ر كاڵا چینییه‌كان به‌به‌هاى 300 ملیار دۆلار ده‌ستپێده‌كات
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 28ى ئابى 2019) نووسینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى بازرگانى ئه‌مریكا به‌فه‌رمى رایگه‌یاند: به‌فه‌رمانى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رسوماتى گومرگى له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى كاڵا چینییه‌كان بۆ ئه‌مریكا به‌ رێژه‌ى 5% زیاد ده‌بێت كه‌ بڕه‌كه‌ى ده‌كاته‌ 300 ملیار دۆلار و له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ كارى پێده‌كرێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure