كاتی ناردنی نەوت بۆ سلێمانی دیاریکرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2696‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

پارێزگاری سلێمانی کاتی ناردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان راگەیاند و دەڵێت: "ھەرکات نەوتی پێویست ھەبێت دابەشی دەکەین".

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی ھەوڵماندا بۆ ناردنی بەشە نەوت بڕیارە لە 15ی ئەیلول ناردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێم دەست پێبکات، حکومەتی عێراقیش رەزامەندی داوە بەناردنی نەوتی سپی کە تا 1ی نیسانی 2020 بەردەوام دەبێت.

وتیشی: "ئەو بڕەی کە دەینێرن بەشی ھەموو پێداویستی ھاووڵاتیان ناکات، چونکە بۆ پارێزگای سلێمانی ئێمە پێویستمان بە 108 ملیۆن لیترە بۆ پێدانی ھەر بەرمیلێک نەوت بە ماڵێک، بەڵام ئەوان کەمتر لە 30 ملیۆن لیتر دەنێرن و ھەوڵمانداوە بە زیادکردنی بڕەکە  و ھەر بڕێکمان بە دەست بگات دابەشی دەکەین".

ئاماژەی بەوەشدا: کۆمپانیاکانی ھاوردەکردنی سوتەمەنیمان مەرجدار کردووە لەگەڵ ھێنانی بەنزین و گاز نەوتی سپی ھاوردە بکەن و داوامان لە پاڵاوگەکان کردووە نەوتی سپی بەرھەم بھێنن تا نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا داببەزێت و گران نەبێت.

جەختیکردەوە: تائێستا حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە ئەو بڕە سوتەمەنیە بنێرێت و حکومەتی ھەرێم ھیچ بەڵێنێکی ناردنی نەوتی نەداوە.

پ: چ.ع

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure