كوردێك كیبۆردی كوردی بۆ‌ گوگڵ زیاد ده‌كات

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 241‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید


بە هەوڵی گه‌نجێكی كوردى شارى هه‌ڵه‌بجه‌  کۆمپانیای گوگڵ به‌فه‌رمی شانبه‌شانی زمانه‌كانی دیكه‌ی جیهان كیبۆردی كوردی له‌ لیستی كیبۆرده‌كانی خۆی زیادكرد، ئه‌وه‌ش دوای هه‌شت ساڵ كاركردن بۆ زیادكردنی 100 هه‌زار وشه‌ و داتای كوردی بۆ گوگڵ ترانسله‌یت.


بۆكان حه‌سه‌ن، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ ئه‌و كاره‌ى كردووه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای زیاتر له‌ هه‌شت ساڵ كاركردن بۆ زیادكردنی زمانی كوردی له‌ سیسته‌می گوگڵ دواجار كۆمپانیای گوگڵ به‌ فه‌رمی كیبۆردی كوردی له‌ لیستی كیبۆرده‌كانی زیاد كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كۆمپانیا گوگڵ خزمه‌تگوزاریی كیبۆردی داناوه‌، هه‌موو زمانه‌كانی دنیای تێدایه‌، راسته‌وخۆ ده‌توانیت له‌وێ زیادی بكه‌یت بۆ بڕاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌و زمانه‌ی ده‌ته‌وێت ده‌توانیت زیادی بكه‌یت و چیتر پێویستت به‌ داونلۆد یان دابه‌زاندنی كیبۆردی كوردیی تر نییه‌، هاوكات له‌ ئێستادا ده‌توانرێت  له‌ گوگڵ كرۆم فه‌یسبووك بكه‌یته‌وه‌، له‌وێ كیبۆرده‌كه‌ زیاد بكه‌یت. له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ر له‌( google input tools) زمانی كوردی داناوه‌ له‌وێ ده‌توانیت زیادی بكه‌یت له‌ هه‌ر كوێ پێویستت بوو به‌كاری بهێنیت و به‌ كیبۆردی كوردی بنووسیت.

ئه‌و گه‌نجه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێشتر به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی زمانی كوردی بۆ به‌شی وه‌رگێڕانی گوگڵ دووجار له‌لایه‌ن تیمی په‌ره‌پێدای كۆمپانیای گوگڵه‌وه‌ بانگهێشتكراوم سه‌دان هه‌زار داتاو رسته‌ی كوردی كه‌ كۆمپانیای گوگڵ داوای كردووه‌ به‌ زمانی كوردی داخڵ كردووه‌ و له‌ ئێستادا كار بۆ زیادكردنی زمانی كوردیش ده‌كرێت بۆ به‌شی وه‌رگێڕان.

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق

ب: ک. س

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure