گرنگترین هه‌واڵه‌ ئابورییه‌كان

هەواڵ / ئابوری :: 28/08/2019‌ :: 390‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

سكاى نیوز – واشنتن موشه‌كى دژه‌ بالیستى به‌بەهاى 3.3 ملیار دۆلار به‌ ژاپۆن ده‌فرۆشێت

(رۆژى سێشه‌ممه‌ 27ى ئابى 2019) واشنتن ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر گرێبه‌ستی فرۆشتنى دژه‌ موشه‌كى بالیستى به‌ ژاپۆن به‌به‌هاى 3.3 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش دواى تاقیكردنه‌وه‌ى موشه‌كه‌ بالیستییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ دێت له‌لایه‌ن كۆریاى باكوره‌وه‌.



سۆمەریە - سۆمۆ:کۆمپانیا هیندییەکان گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقیبوون لە مانگی تەمموزدا
رۆژی سێشەممە کۆمپانیای (سۆمۆ) بۆ به‌بازاڕکردنی نەوتی عێراقی ئاشکرایکرد: لە مانگی تەمموزی رابوردوودا بە پلەی یەکەم کۆمپانیا هیندییەکان و دواتر کۆمپانیا چینییەکان دوو گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقی بوون.


ئاڕ تى – لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت و نزمترین ئاست تۆمار ده‌كات
(رۆژى سێشه‌ممه‌ 27ى ئابى 2019) نرخى یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر 5.8 لیره‌ى توركى بوو به‌وه‌ش نزمترین ئاستى تۆماركرد، ئه‌و نرخه‌ش كه‌متره‌ له‌و نرخه‌ى كه‌ له‌رۆژى 19ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار تۆماریكرد.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure