ئیندۆنیزیا 33 ملیار دۆلار بۆ گواستنەوەی پایتەختەکەی خەرج دەکات

هەواڵ / جیهان :: 29/08/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئیندۆنیزیا لە کێبڕکێدایە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و پێشبینی دەکرێت تاکو ساڵی 2050 رووبەرێکی فراوانی جاکارتای پایتەخت داپۆشێت.

 
ماوەی دەیان ساڵە لێشاوی لافاوەکان خانوو و ئۆتۆمبێل و بزنسەکانی ئەو شارەی لەناوبردووە بەتایبەتی لە گەڕەکە هەژارەکاندا، بەشێوەیەک هەندێک لە لافاوەکان زۆر مەترسیداربوون، ساڵی 2007 بەهۆی لافاوەوە 80 کەس مردن و 70 هەزار خانوو رووخا، هەروەها ساڵی 2013 بەهۆی بارانی بەخوڕەوە بەنداوێکی ناوخۆیی رووخا و 50 کەس بەهۆیەوە مردن.

مانگی نیسانی پێشوو حکومەتی ئیندۆنیزیا ئاشکرایکرد 33 ملیار دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ گواستنەوەی پایتەخت بۆ شوێنێکی نوێ لە دورگەی بۆرنیۆ لە رۆژهەڵاتی کالیمانتان.

ئەمەش لەکاتێکدا ئیندۆنیزیا هەمان دوورگە هاوبەشی پێدەکات لەگەڵ مالیزیا و برۆنای، وابڕیارە لە ساڵی 2021 وە بنیادنانی پایتەختە نوێکە دەست پێ بکات، بەڵام چەند چالاکوانێکی بواری ژینگە لەوە دەترسن بەهۆیەوە دارستانەکانی دوورگەکە لەناوبچێت و رێژەی کاربۆن بەرزبێتەوە.

بەپێی وەزیری پلاندانان پایتەختە تازەکە نزیکەی 1.5 ملیۆن کەس دەگرێت و زۆربەیان فەرمانبەرەکانی حکومەت و خێزانەکانیان دەبێت.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure