بانكێک بۆ كڕينى ئۆتۆمبێل 60 مليۆن دينار قه‌رز ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 28/08/2019‌ :: 8282‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

بانكى رافيده‌ين (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى ئابى 2019) رايگه‌ياند: بڕى 60 مليۆن دینار به‌ قه‌رز ده‌درێته‌ هاووڵاتيان بۆ كڕینى ئۆتۆمبێلى نوێ و دروستكراوى جیهانى، پاره‌كه‌ش به‌ قيست وه‌رده‌گيرێته‌وه‌.


نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى رافيده‌ين له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاشكراى كرد: گه‌ره‌نتى قه‌رزه‌كه‌ پێشكه‌شكردنى كه‌فاله‌تێكى دادگايه‌، سه‌ربارى كه‌فاله‌تى فه‌رمانبه‌رێكى شارستانى، دواتر لقى بانكه‌كه‌ خۆى رێوشوێنه ئوسوڵييه‌‌كان ده‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ قه‌رزه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت و كه‌فيله‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمێكى داواكردنى قه‌رزه‌كه‌ و نمونه‌يه‌كى به‌ڵێننامه‌ى داواكارى قه‌رزه‌كه‌ و كه‌فيله‌كه‌ ئامادە دەکرێن.

ده‌شڵێت: "مه‌رجێكى قه‌رزه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ نابێت بڕى قه‌رزه‌كه‌ و قازانجى قه‌رزه‌كه‌ له‌ (50%)ى مووچه‌ى كه‌فيله‌كه‌ زياتر بێت".

روونيشى ده‌كاته‌وه‌: ئه‌و قه‌رزه‌ی ده‌درێت، بريتييه‌ له‌ رێژه‌ى 80%ى نرخى ئه‌و ئۆتۆمبيله‌ى ديارى ده‌كرێت.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure