ئینفۆگرافیک: نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونیی بای پۆڵار

هەواڵ / ئینفۆگرافیک :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 188‌ جار بینراوە

 

نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی بای پۆڵار

حاڵه‌تی دڵه‌ڕاوكێ به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ پێكدێت زنجیره‌یه‌كی دووباره‌بووه‌وه‌ له‌ دڵخۆشی و خه‌مۆكی، واته‌ كه‌سه‌كه‌ له‌ ڕۆژه‌كه‌دا به‌شێكی زۆر دڵخۆش ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی زۆر خه‌مبار ده‌بێت.

حاڵه‌تی دڵخۆشییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
-باشبوونی باری ده‌روونی كه‌سه‌كه‌.
-بوونی ووزه‌یه‌كی زۆر.
-هه‌ستكردن به‌ متمانه‌بوونێكی زۆر.
-خێرایی بیركردنه‌وه‌ و خێرا بڕیاردان.
-كه‌مبوونه‌ه‌وه‌ی ویستی خه‌و و هیلاكی.

حاڵه‌ته‌كانی خه‌مۆكی به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
-هه‌ستكردن به‌ خه‌مباری و به‌تاڵی و زیادبوونی ویستی گریان.
-متمانه‌ به‌خۆنه‌بوون و هه‌ستكردن به‌ تاوان.
-چیتر گرنگی نه‌دان به‌و شتانه‌ی پێشتر دڵخۆشی ده‌كردی. 
-كه‌مبوونه‌وه‌ی ووزه‌ و چالاكی.
-كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای بیركردنه‌وه‌ و سه‌رنجدان.
-تێكچوونی خه‌و یان خه‌وتن بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر و ئاره‌قكردنه‌وه‌.
-نه‌مانی ویستی نان خواردن و كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure