فڕه‌نسا: بارودۆخه‌كه‌ بۆ گفتوگۆ و دانووستانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌

هەواڵ / جیهان :: 27/08/2019‌ :: 474‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆكی فڕه‌نسا ده‌ڵێت: "له‌ ئێستادا بارودۆخه‌كه‌ بۆ چاوپێكه‌وتنی رۆحانی و ترامپ ئاماده‌كراوه‌ و ئومێد ده‌كه‌ین له‌م چه‌ند هه‌فته‌یەدا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تاران و واشنتۆن رووبدات".


ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا (ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی ئاب) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "بارودۆخه‌كه‌ بۆ گفتوگۆ و دانووستان لەنێوان ئێران و ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌، ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا بڕوامان وایه‌ ئێران نابێت هیچ كاتێك ده‌ستی بگاته‌ چه‌كی ئه‌تۆمی".

وتیشی: "دوو بابه‌ت بۆ ئێمه‌ گرنگه‌، ئێران له‌ چه‌كی ئه‌تۆمى دووربكه‌وێته‌وه‌ و بارودۆخی ئێستاش نه‌بێته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌".

ئەوەشی وت: "گفتوگۆكان بۆ ئاماده‌كاری دیدار و چاوپێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئه‌مریكا درێژه‌ی هه‌یه‌ و من هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م چه‌ند هه‌فته‌یەدا هه‌لی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ بڕه‌خسێنم".

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure